بزوتنەوەى گۆڕان راوێژ بە ئۆرگانەکانى دەکات

18/11/2018

بۆ پرسی
بەشداریكردن یان بەشداریى نەكردنی لە كابینەی داهاتوی حكومەتی هەرێم، بزوتنەوەی
گۆڕان راوێژ بە ئۆرگان و رایەڵە و كەسایەتیە جیاجیاكانی ناو بزوتنەوەكە و دەرەوەی
بزوتنەوەكە دەكات.

لەگەڵ نزیکبونەوەى دانوستانە
فەرمییەکان بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم، بزوتنەوەى گۆڕان راوێژ بە
ئۆرگانەکانى دەکات و لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ کۆبونەوەیەک رێکخرا لەو بارەیەوە عومەر
محەمەد، سكرتێری رایەڵەی كەسایەتیەكانی سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان، وتى: "ئەمڕۆ
رایەڵەكەمان بە ئامادەبونی سەرجەم ئەندامەكانی و بە سەرپەرشی د. شۆڕش حاجی،
ئەندامی خانەی راپەڕاند و ئامادەبونى بەهادین ئەحمەد، باژێروانی مەكۆی سلێمانی
بزوتنەوەكە كۆبونەوەیەكی ڕاوێژكاریمان رێكخست".

وتیشی: "لە
کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ کرا بۆ ئاڵوگۆڕی سەرنج و زانیاری لەبارەی پرسی بەشداریكردن
یان نەكردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نوێی حكومەت و چەند پرسێكی دیكەی ناوخۆیی
بزوتنەوەكە".


هەواڵی زیاتر