سیمینارێک لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچو
24/10/2020
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن بۆ سیستمی نوێی هەڵبژاردن و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، ئەمڕۆ شەممە، 24/10/2020 لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان سیمینارێک بە ناونیشانی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، له‌لایه‌ن ژوری یاسایی و ژوری هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ڕێوه‌چو.
له سیمیناره‌كه‌دا ژوری یاسایی و ژوری هه‌ڵبژاردن باسیان له‌و هه‌نگاوانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد كه بۆ ده‌رچواندنی یاساكه گرتونیەتەبەر و شێوازی گۆڕانكاری بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕونكرانەوە.
هه‌ر له سیمیناره‌كه‌دا ڕێكاره یاساییه‌كانی ده‌رچواندنی یاساكه و شێواز و ڕێكاره‌كانی ڤیتۆكردن و تانه‌دان له خاڵه خراپیه‌كانی یاساكه ڕونكرانه‌وه‌و ئاماده‌بوان سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان له‌سه‌ر یاساكه خسته‌ڕو و گفتۆگۆی له‌باره‌وه كرا.
چۆمان محه‌مه‌د ڕێكخه‌ری ژوری یاسایی به سایتی فه‌ڕمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ڕاگه‌یاند: سیمینار و چالاكیه‌كانمان له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان له یاسای هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامی ده‌بێت و جەختیشی لەوەکردەوە کە به‌رده‌وامده‌بن له پێدانی زانیاری یاسایی به ئۆرگانه‌كانی گۆڕان له‌سه‌ر یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی عێراق.