عەدنان عوسمان: ئەنجومەنی ئاسایش بەدەردی حکومەت دوو تیمی دژ بەیەکە لە پێناو ئاسایشی نیشتمان
27/10/2020
سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە تویتێکدا لەسەر لێدوانە دژبەیەکەکانی بەرپرسانی ئەنجومەنی ئاسایش دەنوسێت: ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم' کە دەبێ لە سەروی سیاسەتی حزبیانەوە بێت و لە پێناو نیشتمان و هاوڵاتی حزبی و ناحزبیدا بێت' وا شەڕ لەسەر دابەشکردنە حزبیانەیە!
عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە تویتەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: بەدەردی حکومەت ئەمیش دوو تیمی دژ بەیەکە لە پێناو ئاسایشی نیشتمان!
جارێ نازانرێتیش مەرجەعییەتی دەزگاکەو بەرپرسەکانی کێن!!
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسانی یەکێتی و پارتی لە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر دەنگۆی دەستگیرکردنی چەند باندێک سێ بەیانامەی دژبەیەکیان بڵاوکردەوە.