شاندی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كۆبونه‌وه‌

29/10/2020

به‌مه‌به‌ستی‌ پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هه‌ردولا، شاندی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی‌، ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیان كردو له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی‌ هه‌نوكه‌ی‌ گفتوگۆیان كرد.
به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی‌، ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان به‌ سایتی‌ فه‌ڕمی‌ گۆڕانی‌ ڕاگه‌یاند: ئامانج له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌مان پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كان و قسه‌كردنبو له‌سه‌ر دۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی‌ چاكسازی‌ و پرسی‌ دۆخی‌ دارایی هه‌رێمی‌ كوردستان.

وتیشی‌: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسمان له‌ یاسای‌ نوێی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق كرد، شێوازی‌ دابه‌شبونی‌ بازنه‌كان و پێگه‌ی‌ ئاینده‌ی‌ كوردمان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق تاوتوێكردوو باسمان له‌ چه‌ند دیارده‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی كرد كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا به‌دیده‌كرێن و پێوستیان به‌ چاره‌سه‌ره.‌


هەواڵی زیاتر