ڕێکخەری ژوری یاسایی: بەبێ یاسای پەرلەمان وەزارەتی ناوخۆ دەسەلاتی سەپاندنی سزای نیە

30/10/2020

سەبارەت بە فەرمانی ٥۲ سالی ۲٠۲٠ وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە سەپاندنی سزای ٥٠ هەزار بۆ ئەو شۆفیرانەی كە سەرنیشینەكانیان دەمامك نابەستن ڕێکخەری ژوری یاسایی ڕایدەگەیەنێت: پێویست بو لە بریارەكەدا بنوسرێت پشتیان بە چی یاسایەك بەستوە بۆ سەپاندانی سزا بەسەر شۆفێراندا.

چۆمان محەمەد ڕێکخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: پرسی سزادانی شۆفێری ئۆتۆمبیلی گواستنەوەی گشتی و تایبەت بە بری ٥٠ هەزار دینار گەر سەرنشینەكانیان دەمامك و دەسكیشیان بەكار نەهینا،كە ئەمە سەرباری نەبونی بنەمای یاسای و پیچەوانەی یاسای دژە لەگەل بنەمای دادپەروەری، بەبێ یاسای پەرلەمان وەزارەتی ناوخۆ دەسەلاتی سەپاندنی سزای نیە.

دەقی نوسینەکە:

تێروانینی یاسای و لۆژیكی سەبارەت بە فەرمانی ٥۲ سالی ۲٠۲٠ وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە سەپاندنی سزای ٥٠ هەزار بۆ ئەوشۆفیرانەی كە سەرنیشینەكانیان دەمامك نابەستن،
بەداخەوە لەئیستا باسكردنی روانگەی یاساو سەروەری یاسا لە دۆخیكی ناهەمواردایە كەس ئەرزش بۆ ئەم پرسە دانانێت و كریاری نیە،بەلام پێویستە هەمیشە هۆشیاری یاسای بلاو بكەینەوە،
۱_ وەزارەتی ناوخۆ لەسەرەتای ئەم كابینەیەی حكومەت و سەرەتای بلاوبونەوەی كۆرۆنا وەك حكومەتیكی بچوك لەنیو حكومەت مامەلەدەكات بەبێ رەچاوكردنی بنەمای جیاكاری نیوانان دەسەلاتەكان و بنەمای تایبەتمەندی و سەروەری یاسا بریار و فەرمان دەردەكات،چونكە بۆ ئەم بریارە بابەتی سزا و سەپاندنی غرامەی تیایە،لیرەدا پێویست بو لە بریارەكەدا بنوسرێت پشتیان بە چی یاسایەك بەستوە بۆ سەپاندانی سزای (پێبژاردن)غرامە بۆ ئەو شوفیرانەی كە سەرنشینەكانیان بە بێ ماسك دێنە ناو ئۆتۆمبیلەكانیان،چونکە بەبێ یاسای پرلمان وەزارەتی ناوخۆ دەسەلاتی سەپاندنی سزای نیە ،كەئەمە بێریزیە بەرامبەر پەرلەمانی كوردستان و دەستوەردانە لەكاروباریان،بەداخەوە پرلەمانە كارتۆنیەكەی خۆمان ئەمەی قبولە و لاری نیە.
۲_به پی یاسای وه زاره تی ناوخۆ ژماره ٦ سالی ۲٠٠۹ به تایبه ت ماده ی دوه م باسی ده سه لاتی وه زاره ت ده كات دەسلاتی سه پاندنی غرامه(پێبژاردنی) نیه به شیوه ی سه ربه خۆ.
۳_لیره دا بابه تی غرامه( پیبژاردن) ده ست ،لەروی جۆری سەرپێچیەوە سزان واتا عقوبه ن ،گه ر سزای غرامەی بەكارنەهێنانی دەمامك له یاسای سزلدان و یاسای وه زاره تی ناوخۆ نه بیت ،ئه وا به پی یاسای سزادانی عیراقی ماده ی یه ك ده لیت(لاجریمه و لا عقوبه الا بالنص) ناكریت به بێ ده رچونی یاسا له پرلمانه وه هیچ جۆرە سزایەك بسه پینریت.
٤_پرسیی سزادانی شۆفێری ئۆتۆمبیلی گواستنەوە ی گشتی و تایبەت بە بری ٥٠ هەزار دینار گەر سەرنشینەكانیان دەمامك ودەسكیشیان بەكار نەهینا،كە ئەمە سەرباری نەبونی بنەمای یاسای و پیچەوانەی یاسای دژە لە گە ل بنەمای دادپەروەری و بنەمی (مبدا الشخصیە العقوبە) سەرنشین خۆی پابەندە بە پەیرەوی رینمای تەندروستی واتا تاك پاریزی،نەك شوفیر پابەند بكەی لەسەر كردای كەسیكی تر سزای بدەی لەسەر شتێك كەئەنجامی نەداوە رۆلی نەبوە لەو كردارە تاوانكاریە.
٥_وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداری فەرمانەكانی خۆشی نیە لەكاتیكدا و پیشتر بەفەرمانی ژمارە۳۷ سالی ۲٠۲٠ لەبەرواری ۲۷/٥/۲٠۲٠ هەمان سزاو ریكاری داناوە بۆ شۆفیری ئۆتۆمبیلی بارهەلگرو گشتی
لەم بەیانەمە تازەشدا دیسان دوبارەی كردۆتەوە
ئەمە دەرخەری ئەوەیە هەرلەسەرەتاوە فەرمانەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە واقعدا هیزی پابەندكاری نەبوە ئیشی خۆی نەكردوە بۆ دیسان ئەم فەرمانەیە دوبارە كردۆتەوە،کە لەراسیتدا ئەمە نەحكومەتداریە نە ئیدارە دان
٦_بریار یاسای دروست ئەوەبوو وەزارەتی ناوخۆ پشت ببەستێت بە یاسای سزادانی عیراقی بەتایبەت ماده ی ۲٤٠ مان هەیە تایبه ته به سه رپیچیكردن له تعلیمات و الاوامر،ئیستا فه رمان هه یه كه نه چینه ده رەوە بەبێ دەمامك و رێگە نەدەین بۆ هاتنە ئۆتۆمبلمان بی دەمامك ،گه ر كردمان ماده یه كاری پیبكریت گونجاوتره تكیفه كەی.
۷_ بریارەكە سەرباری ئەوەی رەچاوی سەختی دۆخی دارای هاولاتیانی نەكردوە كە زەمینە لەباردەكات بۆ زیاتر تورەی خەلك بەرامبەر حكومەت، چونكە حكومەت یەك لایەنە فەران دەكات و هیچ ئەركیك بە جێناگەیەنێ بۆ ئاسانكاری هەلی كار و پێدانی موچە، و لەگەلیدا نالۆژیكی تیدایە لەروی كات و زەمەنەوە چونکە ۸ مانگ تێئەپەری بەسەر دەرکەوتنی كۆرۆنا لەهەرێم ،ئیستا دین بریاریكی وادەدەن ،كە لەزۆر ولات قۆناغی مەترسیداری كۆرۆنایان تێپەراندوە، ناكرێت لەم دۆخە سەختەی داراییدا حكومەت بیرو هۆشی لای كۆكردنەوەی پارە لەسەرشانی هاولاتی بیت.
تیبینی/بەندە بە هەموو شێوەیەك لەگەل كرداری خۆپاریزوهەنگاوە تەندروستیەكانم.
هەردوو فەرمانی نوێی و كۆنی وەزارەتی ناوخۆ لە كۆمینتی یەكەم و دووەم دادەنیم
چۆمان محمد علی
پاریزەری راوێژكار


هەواڵی زیاتر