وەفدێكی حیزبی دەعوە و بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە
23/11/2018
وەفدێكی حیزبی دەعوەی
ئیسلامی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات لە سلێمانی و گفتوگۆ لەبارەی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان
دەكەن.
ئەمڕۆ هەینی وەفدێكی
حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە سلێمانی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن
سەرۆكی جڤاتی گشتی و رێكخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی گۆڕان و ژمارەیەك هەڵسوڕاوی
گۆڕانەوە پێشوازی لێكران.
ئەمین بەكر، هەڵسوڕاوی
گۆڕان راگەیاند؛ لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەردولا
كراوە و جەخت لەسەر مافە دەستوریەكانی گەلی كورد لە بەغدا كراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە
تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر مێژوی پەیوەندییەكانی حیزبی دەعوەی ئیسلامی
لەگەڵ حیزبە كوردییەكان و بزووتنەوەی گۆڕان كراوە.