شاندی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی گەشەپێدانی تورکمانی تاوتوێی دۆخی هەرێم دەکەن
04/11/2020
بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیە سیاسیەکانی نێوان هەردوولاو گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، شاندی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی گەشەپێدانی تورکمانی، کۆبونەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە، 4\11\2020 شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان، بە سەرپەرشتی بەختیار عومەر ئەولی، ڕێکخەری ژوری پەیوەندیە سیاسیەکان، لەگەڵ شاندێکی باڵای پارتی گەشەپێدانی تورکمانی کۆبونەوە و گفتوگۆیانکرد لەسەر دۆخی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبونەوەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان و مافی پێکهاتەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراو هەردولا بۆچونەکانیان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە و یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق خستەڕوو، پاشان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.