بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی‌ ئۆرگانەکان و دیاریکردنی نوێنەری‌ کۆنفرانسی‌ نیشتیمانی‌ دەکات

12/11/2020

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دواین گۆڕانکاریە سیاسیەکان و پرسی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و ئامادەکاریەکان بۆ کۆنفرانسی نیشتیمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە (12/11/2020) ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن و باژێڕوانەکان کۆبونەوە.

نزار مەحمود باژێروانی هەڵەبجە بە سایتی گۆڕانی وت: لە کۆبونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ناوخۆیی کرا، بیروڕاکان گۆڕدرانەوە بەئامانجی‌ گرتنەبەری‌ باشترین هەنگاوەکان بۆ کارکردن بۆ هەڵبژاردنی‌ ئۆرگانەکان و دیاریکردنی‌ نوێنەر بۆ کۆنفرانسی‌ نیشتیمانی‌.

وتیشی:  هەوڵدەدەین بە پابەندبون بە رێکارەکان هەنگاوەکانی‌ پڕۆسەی‌ هەڵبژاردنی‌ ئۆرگانەکان و دیاریکردن نوێنەری‌ کۆنفرانسی‌ نیشتیمانی‌ بەڕێوە بچیت و بتوانین لەگەڵ پابەندی بە ڕێنماییە تەندروستیەکان کارەکانمان بەرەوپێش ببەین.

وێنە..بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر