شاندی هەدەپە و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە

17/11/2020

بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە جەخت لە کۆتایهێنان بە گرژی نێوان پارتی و پەکەکە دەکەنەوە و دەڵێن؛ پێوستە حیزب و لایەنە سیاسیەکان کاری جدی بکەن بۆ کۆتایهێنان بە ئەگەری بەرپابونەوەی شەڕی براکوژی.

ئەمڕۆ سێ شەممە 17\11\2020 شاندی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان لە شاری هەولێر سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کردو و لەگەڵ ڕێکخەر و ئەندامانی ژوری پەیوەندیە سیاسیەکان کۆبونەوه‌.

لە کۆبونەوەکەدا شاندی بزوتنەوەی گۆڕان جەختیان لە هەڵوێستی بزوتنەوەکە کرەوە بۆ پشتیوانی ئاشتی و تەبایی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و  بڕیاریشە  لە ئایندەیەکی نزیکدا هەردولا کار لەسەر پرۆژەی ئاشتی گشتگیری نێوان پارتە کوردیەکان بکەن.


هەواڵی زیاتر