به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی‌: پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ قه‌واره‌ی‌ هه‌رێمدا داواكاری‌ و ویستی‌ پێكهاته‌كان جێبه‌جێبكرێت

25/11/2020

به‌مه‌به‌ستی‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دواین گۆڕانكاریه‌ سیاسیه‌ ناوچه‌ییه‌كان و پرسی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ عێراق، شاندی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی‌ گه‌لی‌ كلدانی‌ كۆبونه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی‌، ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان به‌ سایتی‌ گۆڕانی‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ درێژه‌ی‌ زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانه‌ بۆلای‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كان، كه‌ له‌ ئێستادا به‌شێك له‌ پێكهاته‌كان نیگه‌رانن له‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی‌ له‌گه‌ڵیان ده‌كرێت له‌ دیاریكردنی‌ نوێنه‌راكانیان و پێدانی‌ به‌ركه‌وته‌كانیان و ئێمه‌ش پێمانوایه‌ پێویسته‌ له‌ دیاریكردنی‌ نوێنه‌ره‌كانیان پێكهاته‌كان خۆیان نوێنه‌ری‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ خۆیان دیاریبكه‌ن.

ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان ده‌شڵێت: ئێمه‌ پشتیوانی‌ پێكهاته‌كانین و پێمانوایه‌ پێويسته‌ سه‌رجه‌م ماف و داواكاریه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی‌ قه‌واره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جێبه‌جێبكرێت، وتیشی‌: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ عێراق و ئاماده‌كاری‌ و ئاسته‌نگه‌كانی‌ به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌ كرا.


هەواڵی زیاتر