چۆمان محەمەد: پەرلەمانی كوردستان دەسەڵاتیكی كەمتەرخەم و خامۆشكراو و کۆتوبەندكراوە لەئاست حكومەتدا

25/11/2020

ڕێکخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆان ڕەخنە لە ئەدای کاری پەرلەمانی کوردستان دەگرێت و دەڵێت: پەرلەمان خۆی بێ ئاگاكردوە لە ئەركی چاودێریكردنی حكومەت و بنەمای (رقابە علی السلطە التنفیذیە)تەواو فەرامۆش كراوە، لەم هەموو نایاساییی و بە هەدەردانی پارەی وڵات و گەندەلی و بێ موچەیی و سیستەمی پاشەكەون و ناشەفافی داهات و پرسی نەوت و قاچاغچیتی دەروازە سنوریەكان،پرلمان تەواو تەماشاچی دۆخەكەیە و هیچ رۆڵێكی نیە.

چۆمان محەمەد ڕێکخەری ژوری یاسایی، لە نوسینێکدا سەبارەت بە کارەکانی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان نوسیویەتی: تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان نزیك دەبێتەوە لە دووسال كاركردنی، لەبواری یاسادانان تەنهانۆ یاسای دەركردوەكە بەشێكی زۆریان یاسای ناپێویستن، ئەمە لەکاتێکدایە دەیان یاسای هەستیار دەرچوێنراون پێویستیان بە هەمواركردن هەیە،كوردستان پێویستی بە دەستور هەیە،بە یاسای بودجە هەیە زۆر بواری تری یاسدانان كەمتەرخەمییان هەیە،

لە درێژەی نوسینەکەیدا چۆمان محەمەد دەڵێت: حکومەت لەئیستادا بێ چاودێریەو پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و دەسەلاتی دادوەری بونەتە پاشكۆی حكومەت،بنەمای جیاكاری نێوان دەسەلاتەكان بونی نەماوە.

(پەرلەمانی كوردستان دەسەڵاتیكی كەمتەرخەم و خامۆشكراو و کۆتوبەندكراو لەئاست حكومەتدا)
تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان نزیك دەبێتەوە لە دووسال كاركردنی،گەربابەتیانە هەلسەنگاندنی بۆ بكەین بەم شیوەیە!!

یەكەم :لەبواری یاسادانان :تەنهانۆ یاسای دەركردوەكە بریتین لە:
۱_یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم
۲_یاسای هەمواری یەكەمی یاسای پارێزگاكان ژمارە ۳سالی ۲٠٠۹
۳_یاسای بەخاوەنكردنی ئەوزەویانەی لەسنوری شارەوایەكان زیادەرۆییان كراوەتە سەر
٤_یاسای رێكخستنی ریكلامی بازرگانی
٥_یاسای چاكسازی لەموچەو دەرمالەو خانەنیشینی
٦_یاسای لەئەستۆگرتن
۷_یاسای ئەرك ومافی نەخۆش
۸_یاسای بەرەنگاربونەوەی مادەهۆشبەرەكان وكارتیكەرەعەقلیەكان.
۹_یاسای رێگریكردن لەبەقاچاغبردنی نەوت و گازولیدەرهێنراوەكان.
بەدرێژای ئەو ۲۱ مانگە گەر سەرنج بدرێت ،پەرلەمانی كوردستان ژمارەیەكی كەم یاسای دەركردوە كە بەشێكی زۆریان یاسای ناپێویستن،دەیان پرس و بابەت هەن پیویستیان بە یاسا هەیە،دەیان یاسای هەستیار دەرچوێنراون پێویستیان بە هەمواركردن هەیە،كوردستان پێویستی بە دەستور هەیە،بە یاسای بودجە هەیە زۆر بواری تری یاسدانان كەمتەرخەمییان هەیە،

دوەم _بواری چاودێریكردن :ببینین پرلمان خۆی بێ ئاگاكردوە لە ئەركی چاودێریكردنی حكومەت و بنەمای (رقابە علی السلطە التنفیذیە)تەواو فەرامۆش كراوە ،لەم هەموو نایاساییی و بە هەدەردانی پارەی وڵات و گەندەلی و بێ موچەیی و سیستەمی پاشەكەون و ناشەفافی داهات و پرسی نەوت و قاچاغچیتی دەروازە سنوریەكان،پرلمان تەواو تەماشاچی دۆخەكەیە و هیچ رۆڵێكی نیە،نە بە پرسیاركردن نە بە لێپرسینەوە نە بە وەرگرتنەوە و بانگكردنی وەزیرەكان، نەبونی چاودێریش وایكردوە ناشەفافیەت بگاتە لوتكە ،حكومەت لەئیستادا بێ چاودێریەو پرلمان و سەرۆكایەتی هەرێم و دەسەلاتی دادوەری بونەتە پاشكۆی حكومەت،بنەمای جیاكاری نێوان دەسەلاتەكان بونی نەماوە، ئێمە لە سەردەمی كۆرۆنادایت وەزیری ناوخۆ دەسەلاتی رەهای بەدەستە تجاوزی سەرجەم دەسەلاتەكانی كردوە چەندین بریار و فەرمانی دەركردوە كارو دەسەلاتی پەرلەمانە ، بەلام پرلمان نقەی نایەت،باسی ۲۷ ملیار دۆلار دەكرێت پرلمان لە غەفلەتدایە و ئەوە بابەتی گریبەستی ٥٠ ساڵەی بڤەیە بۆ پەرەمانتار.
،
لەدەرئەنجامدا دەگەینە ئەو راستیە تاڵ و ناخۆشەی
كە ئەم خولەی پەرلەمان بە مقارەنەكردنی خولەكانی تر،بێ كەڵكترین خول و بێدەسەلاترین خول و لاوازو سسترین خولە،لەروی كوالیتی و مستەوای ئەندام پەرلەمانتارەكانیش لەگەڵ رێزی بێ پایانم بۆیان زۆر لەئاستێكی نزمدایە،بەشێكی زۆریان هەر لەبنەماوە لەكاری پەرلەمانی تێنەگەشتون و نازانن،
بەداخەوە پارتی دیموكراتی كورستان بە پلەی یەكەم و دواتریش یەكێتی كە ئێستا سەرۆكایەتیەكەی لایە،رۆلیان هەبوە لە بێ ئەرزشكردن و بێ متمانەی خەڵك بەرامبەری،پارتی بە بەرنامە كاری لەسەر ئەمە كردوە ،بەتایبەت لەدوای ئەوەی لە خولی پیشو لە بابەتی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم تەواو هەستی بە كەمینە و تەنهای خۆی كرد و دركی بە گرنگی و گەورەی پەرلەمان كرد،بۆیە لەوساتەوە بە پلان كار لەسەر پاوانكردن و نەمانی متمانەی دەكات لای خەلك،تزویر ساختەكاری هەلبژاردنی پرلمانی كوردستان و كەمی رێژەی بەژداری خەڵك چاوەروانكراو بو پەرلەمانی ئەم جارە پەرلەمانی هەمو خەلكی كوردستا نیە،سەرۆكی پەرلەمانیش دەیتوانی رۆڵی باشتر و كاریگەرتر ببینێت بەداخەوە ئەدایی وەك پێویست نیە،
،
ئێستا پەرلەمان لە ذهن و خەیاڵدانی تاكی كوردابەدامەزراوەیەكی زیادو بێ كەلك و بارگرانی دارای بۆ بودجەی گشتی لێی دەروانن،
چۆمان محمد علی
رێكخەری ژوری یاسای و
پارێزەری راوێژكار
۲٥/۱۱/۲٠۲٠


هەواڵی زیاتر