د.دەرباز محەمەد: ئەمرۆ پەرلەمانتاران بەشێکی گرنگی ئەرکی خۆیان بەجێهێنا

30/11/2020

ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر دۆخی ئەمڕۆی پەرلەمان نوسیویەتی؛ رەوشی کوردستان خراپە، رەوشی خەڵک زۆر خراپە، بەم سیاسەتەی ئێستای حکومەت، ئاسۆی چارەسەر نابینین، ئەمرۆ پەرلەمانتاران بەشێکی گرنگی ئەرکی خۆیان بەجێھێنا. داکۆکی لەخەڵک، لە مافی خەڵک ئەرکی یەکەمە.

د.دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: ئەگەر حکومەت سیاسەتێکی ئابوری شەفاف، گشتگیر، دور لە قاچاخ وقۆرخکاری نەگرێتەبەر، بارودۆخ باش نابێ، ئابوری کوردستان ھەر لە کوردستانەوە باش دەکرێ، نەک لە بەغدا، بەڵام بە داخەوە نە نیەت، نە کردار ھەیە بۆ چاکسازی ئابوری.

سەبارەت بە ڕۆڵی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، د.دەرباز محەمەد دەڵێت:سوپاس و رێز و دەستخۆشی بۆ فراکسیۆنی گۆڕان.


هەواڵی زیاتر