وەفدى کونسوڵخانەى ئەڵمانیا و فەرەنسا سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن
01/12/2018
وەفدى کونسوڵخانەى
هەردو وڵاتى ئەڵمانیا و فەڕەنسا سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن و
ئێستا لە کۆبونەوەدان.
پێش
ئەنجامدانى کۆبونەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و وەفدى کونسوڵخانەکان، شوناس شێرکۆ، ئەندامى ژورى
پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، رایگەیاند؛ هەمو باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان بە وردى
تەماشاى دۆخەکە و پێکهێنانى حکومەتى نوێ دەکەن، لە هەمو کۆبونەوەکانى رابردودا هەڵوێستى
بزوتنەوەى گۆڕان بەرز نرخێنراوە لەبارەى بەرنامە و بۆچونى بۆ شێوازى حوکمڕانى،
ئێستاش دەیانەوێت بارى سەرنجى بزوتنەوەى گۆڕان لەبارەى دۆخەکەوە بزانن.
وتیشى: "بزوتنەوەى
گۆڕان لە سەرەتاى دامەزراندنیەوە بەرنامەى سیاسى خۆى هەبوە، بۆ سیستمێکى دیموکراسى
مەدەنى لەپێناو بەرژوەندى گشتى و خەڵکى کوردستاندا، پێویستە حکومەتى داهاتوش وا
دابمەزرێت کە مافى هاوڵاتیان تێیدا چەسپاو بێت".
لەبارەى
بڕیارى گۆڕان بۆ بەشداریکردن یان بەشدارینەکردن لە کابینەى نوێى حکومەت، شوناس
شێرکۆ جەختى لەوە کردەوە جگە لەوەى بڕیارى گۆڕان لەرێى جڤاتى نیشتیمانییەوە دەبێت،
وتیشى: "ئەگەر گۆڕان هەر بڕیارێک بدات بۆ چونە ناو حکومەت ئەوە بە بەرنامەم و
پاکێجى تازەوە تاوتوێى دەکات".