ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ پێنجوێنی‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ‌قسه‌كانی‌ به‌رپرسی‌ ناوچه‌ی‌‌ پارتی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

09/12/2020


ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ پێنجوێنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ‌قسه‌كانی‌ به‌رپرسی‌ ناوچه‌ی‌ پێنجوێنی‌ پارتی ڕتده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕایگه‌یاندبو؛ خۆپیشانده‌ران مه‌كۆی‌ گۆڕانیان به‌كارهێناوه‌ بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ناوچه‌ی‌ پێنجوێنی‌ پارتی‌.

له‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ پێنجوێنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا به‌ چه‌ند خاڵێك ئه‌و قسانه‌ی‌ به‌رپرسه‌كه‌ی‌ پارتیان ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێن:
1- له‌ به‌رواری‌(6/12/2020)ه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێنمایی ژوری‌ په‌یجوری‌ مه‌كۆی‌ گۆڕان لە پێنجوێن داخراوه‌ و كه‌س ده‌وام و ئه‌ركی‌ تێدا نه‌بینیوه‌.
2- وه‌كو باقی‌ باره‌گای‌ حیزبه‌كانی‌ دیكه‌ مه‌كۆی‌ گۆڕانیش ده‌رگای‌ شكێندراوه‌ و كه‌لوپه‌له‌كانی‌ سوتێندراوه‌.
3- به‌و حوكمه‌ی مه‌كۆ و ناوچه‌ هاوسێی‌ یه‌كترن و یه‌ك ڕێگایان هه‌یه‌ لە قەزای پێنجوێن، خۆپیشانده‌ران له‌و كۆڵانه‌وه‌ ڕۆیشتون، كه‌ ئه‌مه‌ش ناكاته‌ به‌كارهێنانی‌ مه‌كۆ، چونكه‌ مه‌كۆی‌ گۆڕان خۆیشی پارێزراو نه‌بوه‌.
4- به‌بێ‌ به‌ڵگه‌، تۆمه‌تباركردنی‌ مەکۆی گۆڕان بۆ هێرشکردنە سەر ناوچە، بەتایبەت له‌ دۆخێكی‌ وا نه‌خوازراودا خزمه‌ت به‌ هێوركردنه‌وه‌ و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان ناكات.

ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ پێنجوێنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌وه‌..
دوایئه‌وه‌ی‌ به‌رپرسی‌ ناوچه‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان (به‌كر عه‌بدوڵا میشاوی‌)به‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ڕاگه‌یاندووه؛ ‌خۆپیشانده‌ران مه‌كۆی‌ گۆڕانیان به‌كارهێناوه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوچه‌ی‌ پێنجوێنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان. ئێمه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ ئه‌و زانیارییە ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، ڕایده‌گه‌یه‌نین:
1- له‌ به‌رواری‌(6/12/2020)ه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێنمایی ژوری‌ په‌یجوری‌ مه‌كۆی‌ گۆڕان لە پێنجوێن داخراوه‌ و كه‌س ده‌وام و ئه‌ركی‌ تێدا نه‌بینیوه‌.
2- وه‌كو باقی‌ باره‌گای‌ حیزبه‌كانی‌ دیكه‌ مه‌كۆی‌ گۆڕانیش ده‌رگای‌ شكێندراوه‌ و كه‌لوپه‌له‌كانی‌ سوتێندراوه‌.
3- به‌و حوكمه‌ی مه‌كۆ و ناوچه‌ هاوسێی‌ یه‌كترن و یه‌ك ڕێگایان هه‌یه‌ لە قەزای پێنجوێن، خۆپیشانده‌ران له‌و كۆڵانه‌وه‌ ڕۆیشتون، كه‌ ئه‌مه‌ش ناكاته‌ به‌كارهێنانی‌ مه‌كۆ، چونكه‌ مه‌كۆی‌ گۆڕان خۆیشی پارێزراو نه‌بوه‌.
4- به‌بێ‌ به‌ڵگه‌، تۆمه‌تباركردنی‌ مەکۆی گۆڕان بۆ هێرشکردنە سەر ناوچە، بەتایبەت له‌ دۆخێكی‌ وا نه‌خوازراودا خزمه‌ت به‌ هێوركردنه‌وه‌ و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان ناكات.

ئەنجومەنی قەزای پێنجوێنی بزوتنەوەی گۆڕان
9/12/2020


هەواڵی زیاتر