ئەنجومەنی قەزای پێنجوێن بانگەواز و پرۆسەی ئاشتەوایی و ئەرکە رێکخراوەیەکان تاوتوێ دەکات
17/02/2023
ئەمڕۆ هەینی (٢٠٢٣/٢/١٧) بەسەرپەرشتی باژێروان، کۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزای پێنجوێن بۆتاوتوێکردنی هەنگاوە کرداریەکانی جێبەجێکردنى بانگەوازەکەى بزوتنەوەى گۆڕان و ئاشتەوایی و خۆ رێکخستنەوە بەڕێوەچو.
لەکۆبونەوەکەدا کۆتا ئامادەکاریەکانی دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی و راسپاردەى جڤاتى نیشتیمانى و دیاریکردنی ئەرکە رێکخراوەیەکان بۆقۆناغی نوێ گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هەروەك جەختکرایەوە مانگی شوبات مانگی بەهێزکردنەوەی گۆڕان و خۆ رێکخستنەوە بێت، لەچوارچێوەی بانگەوازەکەشدا پەیوەندی بەهەمو کەسایەتیەکان و گۆڕانخوازانی سنورەکە بکرێت بۆبەیەکەوە کارکردن، لای خۆیانەوە ئەندامانی ئەنجومەن هەوڵ و هەنگاوەکانیان بەرزنرخاند و ئامادەییان دەربڕی بۆهەر ئەرک و بەپرسیاریەتیەک بکەوێتە ئەستۆیان.