بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەر ئاستى باڵا کۆدەبنەوە
11/12/2018
بزوتنەوەى
گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەر ئاستى باڵا کۆدەبنەوە و پەیوەندیى نێوان
هەردولا و هەلومەرجى هەرێم و ناوچەکە و پرسى پێکهێنانى کابینەى نوێ تاوتوێ دەکەن.
بەپێى
زانیارییەکانى (سبەى) لەسەر داواى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان، سبەینێ چوارشەممە بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى دیموکراتى
کوردستان لەسەر ئاستى باڵاى مەکتەبى سیاسى و خانەى راپەڕاندن لە شارى هەولێر کۆدەبنەوە، کۆبونەوەکە پەیوەستە
دەبێت بە تاوتوێکردنى هەلومەرجى سیاسى عێراق و هەرێمى کوردستان و پەیوەندییەکانى
نێوان هەردولا و پرسى پێکهێنانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم.
رۆژى (17)ى مانگى رابردو لە سەرەتاى دەستپێکردنى گفتوگۆکان، شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان
سەردانى شارى سلێمانى کرد و لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان کۆبوەوە، دواتر مەحمود محەمەد
ئەندامى مەکتەبى سیاسى ئەو حیزبە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ د. شۆڕش
حاجى ئاماژەى بە ویستى پارتەکەى کرد بۆ بەشداریکردنى بزوتنەوەى گۆڕان لە کابینەى
نوێ و رایگەیاند؛دواى پڕۆسەى هەڵبژاردن،
هاتوین بۆ ئەوەى ئەو بەڵێنانەى بە خەڵکى کوردستانمان داوە لەپێناو هێنانە کایەى
سەقامگیرى سیاسى و باشکردنى بژێوى خەڵک گفتوگۆ بکەین، چونکە ئەوە بە بەشداریى
هەموان دەبێت".
وتیشى: "بڕیارى ئێمە ئەوەیە کە پێکەوە ئەم وڵاتە ببەینە
قۆناغێک کە پێویستمان پێیەتى".