دەقى راگەیەندراوى هاوبەشى گۆڕان و پارتى
12/12/2018
کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەى هاوبەشى شاندى باڵاى بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى
دیموکراتى کوردستان کۆتایى هات و راگەیەندراوێکى هاوبەشیان بڵاو کردەوە کە
تێیدا هاتوە؛ لە کۆونەوەکەدا چەند بابەتێکى هەستیار و گرنگ تاوتوێکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕو؛ کە پێکەوە هه‌وڵی دروستكردنی
یه‌كگوتاريی كوردستان بدرێت بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كه‌ركوك
و ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه هه‌یه و چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستا بكرێ، ئەوەشى
تێداهاتوە؛ سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و ئۆرگانه‌كانی دیكه،
هه‌ردولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بون كه قۆناغه‌كه و هه‌لومه‌رجه‌كه
یه‌كڕیزی و مشورخۆريی هه‌مو لایه‌كی پێویسته و ده‌بێت به ئاڕاسته‌ی جددی
بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و ریفۆرمی پێویست له بواره
جیاجیاكاندا، هه‌نگاوی گونجاو بنرێت.
دەقی راگەیێندراوەکە:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (2018/12/12) له هه‌ولێر، خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبونه‌وه و تیایدا چه‌ند بابه‌تێكی هه‌ستیار و گرنگ
خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ، له‌وانه:
یه‌كه‌م: توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌یان
به گوێره‌ی قۆناغه‌كه، هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابوریی كوردستان و
په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی
فیدرال و
وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه
له
خزمه‌ت پێشكه‌وتن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتماندا
بێت.
دوه‌م: پێكه‌وه هه‌وڵی دروستكردنی یه‌كگوتاريی كوردستان بدرێت
بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه هه‌یه
و چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستا بكرێ به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ستور بگونجێ و مافی هه‌مو
لایه‌ك پارێزراو بێت.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و ئۆرگانه‌كانی
دیكه، گفتوگۆ كرا و بیروڕا گۆڕدرایه‌وه و هه‌ردولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بون كه
قۆناغه‌كه و هه‌لومه‌رجه‌كه یه‌كڕیزی و مشورخۆريی هه‌مو لایه‌كی پێویسته و ده‌بێت
به ئاراسته‌ی جددی بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕیفۆرمی پێویست
له بواره جیاجیاكاندا بۆ دابینكردنی زیاترى سه‌قامگيری و دڵنیایی و به‌هێزبونی
هه‌رێم بۆ به‌رگه‌گرتنی ته‌حه‌دییه‌كان، هه‌نگاوی گونجاو هه‌ڵێنرێت.
مه‌كه‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان