ساڵیادی شەهیدبونی مامۆستا هێرش بەڕێوەچوو

28/12/2020

 بە ئامادەبونی ئەنجومەنی قەزای کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان و هاوڵاتیان و چالاكوانان و لایەنە حكومی و حیزبیەكان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدانی حەڤدەی شوبات و رۆژانی دوایی، ئەمڕۆش دوشەممە (28/12/2020) یادی سێ ساڵەی شەهیدبونی مامۆستا هێرش لە سەر گڵكۆكەی بەرز ڕاگیرا.

دوای خۆپیشاندانەكانی ساڵی (2017)، بە دیاریکراویش لە رۆژی (19/12/2017) وەك بەشێكی زۆر لە ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان، لە قەزای كۆیەش خۆپیشاندان دەستی پێكرد و بەهۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزییەوە نزیكەی (20) هاوڵاتی بریندار بون، کە بەشێکیان برینەکەیان سەخت بون، لە نێویشیاندا مامۆستا هێرش کە دوای (10) رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رۆژی (28/12/2017) گیانی لەدەستدا .

هەرچەندە بنەماڵەی مامۆستا هێرش لە دادگای سكاڵایان لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی سنورەکە تۆمارکردوە و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کەسانە دەستگیرنەکراون و ئامادەی بەردەم دادگا نەبون.

کۆیە – هەژار رەشید


هەواڵی زیاتر