باژێروانى کۆیە: درێغى ناکەین لە پشتیوانى و جێبەجێکردنى داواکارییەکانى هاوڵاتیان

03/06/2024

باژێروانى کۆیە: درێغى ناکەین لە پشتیوانى و جێبەجێکردنى داواکارییەکانى هاوڵاتیان

نوێنەرانی خۆپیشاندانەکانی دۆڵی سماقوڵی سەردانى مەکۆى کۆیە دەکەن و باژێروانى کۆیەى بزوتنەوەى گۆڕانیش جەخت دەکاتەوە کە خۆیان و تیمى بزوتنەوەى گۆڕان درێغى ناکەن لە پشتیوانى و جێبەجێکردنى داواکارییەکانى هاوڵاتیان.

ئەمڕۆ دووشەمە٢٠٢٤/٦/٣ نوێنەرانی خۆپیشاندانەکانی دۆڵی سماقوڵی سەردانى مەکۆى کۆیەى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن باژێروان و دەستەى ئەنجومەنى قەزاکەوە پێشوازیان لێکرا و لە دیدارێکدا ستایشى تیمی وەزاری بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لە حوکمەتی هەرێمی کوردستان کە جێپەنجەیان دیارە لەخزمەتکردنی خەڵکى ناوچەکە لە بەسەرکردنەوە و جێبەجێکردنى پڕۆژە و بەڵێنەکانیان و داوایانکرد بزوتنەوەکە و تیمەکەش بەردەوامبن لە پاڵپشتى خەڵک.

لاى خۆیەوە، بەکر قادر باژیروانی کۆیەى بزوتنەوەى گۆڕان جەختى کردەوە کە بزوتنەوەى گۆڕان بۆ جێبەجێکردنى داخوازییەکانى خەڵک دروستبوە و هەرچی لەتواناى خۆیان و تیمى بزوتنەوەى گۆڕانیشدا بێت بۆ خزمەتکردنی ناوچەکە و خەڵکى کوردستان بەگشتى درێغی ناکەن و پاڵپشت و پشتیوانى کۆى داواکارییەکانى هاوڵاتیانن بۆ باشکردنى ئاستى خزمەتگوزارى و جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان و پڕۆژەى شایستە بۆیان.


هەواڵی زیاتر