عەدنان عوسمان: سەردەمی پێداچونەوەیە بە رێکەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان

04/01/2021

سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە تویتێکدا رایدەگەیەنێت: رێکەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان نزیک دەبێتەوە لە دو ساڵ بەڵام تا ئێستا هیچ بڕگەیەک لە رێکەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە، ئێستا کاتێ پێداچونەوەیە.

عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ، دەڵێت:  مانگ و نیوێکی تر دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر رێکەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لەو کاتەوە تا ئێستا لە کۆی (12) بڕگەی (لەسەر ئاستی کوردستان)، هیچ خاڵێکی جێبەجێ نەکراوە و هەنگاویشی بۆ نەنراوە.

سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت: "خاڵەکانی ڕێککەوتنەوە جێبەجێ نەکراوە، بۆیە سەردەمی پێداچونەوەیە.


هەواڵی زیاتر