گۆڕان بۆچونی هەڵسوڕاوانی دەکاتە هەوێنی گۆڕانکاری لە دەستوری ناوخۆیی
04/01/2021
هەنگاوە کرداریەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئاستی جیاواز و ئۆرگانەکانیدا دەستیپێکردوە، بەمەبەستی گۆڕانکاری لە دەستوری ناوخۆیدا و بەستنی کۆنفڕانسی ناوخۆیی و نیشتیمانی.
ئەمڕۆ دووشەممە، 4\1\2021 ئەنجومەنی قەزای هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوەیەکی تایبەتیان ڕێکخست لەگەڵ ڕێکخەر و سەرپەرشتیارانی بازنە و ڕایەڵەکاندا، بەمەبەستی وەرگرتنی بۆچونیان لەسەر گۆڕانکاریەکان لە دەستوری ناوخۆیی.
هێمن شێخانی باژێڕوانی ههولێری بزوتنهوهی گۆڕان به سایتی فهڕمی گۆڕانی ڕاگهیاند: ئامانجمانه بۆچونی سهرجهم ههڵسوڕاوان وهربگرین و ههموان پێكهوه بهشداربن لهو گۆڕانكاریانهی كه بڕیاره ئهنجامبدرێت، چونكه ههمیهش بزوتنهوهی گۆڕان، به گرنگیهوه له بۆچونه جیاوازهكانی ڕوانیوه و سودی لێبینیون.
بەشداربوانی کۆبونەوەکە دهڵێن: بازنە و ڕایەڵەکان ئۆرگانی گرنگی بزوتنەوەی گۆڕانن و وەرگرتنی سەرنج و تێبینیەکانیان پشتڕاستکردنەوەی وتەکانی گۆڕانە لەسەر گرنگیدان بەم ئۆرگانانە لە بابەتە هەستیارەکاندا.
لە ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان هەنگاوە کرداریەکانی دەستپێکردوە بە ئامانجی بەستنی کۆنفرانسی ناوخۆیی و نیشتیمانی و هەمواری دەستوری ناوخۆیی.