بەختیار عومەر: بژێوی خەڵک ئەولەویەتە لامان

06/01/2021

ڕێکخەری ژوری پەیوەندیە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، ڕایدەگەیەنێت: ئەولەویەتی کاری تیمی حکومەت و پەرلەمان مان باشکردنی ژیان و قوتی خەڵکی کوردستانە.

ئەمڕۆ  شاندی ژوری پەیوەندیە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ حیزبی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان، کۆبونەوە و گفتوگۆیان کرد لەسەر دۆخی ناوخۆی و پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا.

بەختیار عومەر ئەولی، ڕێکخەری ژوری پەیوەندیە سیاسیەکان، بە سایتی فەرمی بزوتنەوی گۆڕانی وت: ئامانجمانە بە یەک ئاڕاستە دوربین لە سەرجەم لایەنە سیاسیەکانەوە و پەیوەندیە سیاسیەکانمان هاوسەنگ بێت و بە گرنگی دەزانین پەیوەندی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان باشبێت و هەموان خزمەتی بەرژەوەندیەکانی خەڵک بکەین.

وتیشی: ئێمە بەگرنگیەوە کار بۆ باشکردنی بژێوی خەڵک دەکەین و لە کۆبونەوەشمان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان جەختمان لەم بابەتە کردوەتەوە.


هەواڵی زیاتر