ڕێکخەری ژوری یاسایی مەترسیەکانی یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی ماڵ و موڵكی دەوڵەت دەخاتەڕو

08/01/2021

چۆمان محەمەد، ڕێکخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان، لە نوسینێکدا ڕایدەگەیەنێت؛ چەند خاڵێک لە یاسای(فرۆشتن و بەكرێدانی ماڵ و موڵكی دەوڵەت)جێگیركراوە و مەترسیدارە و دەسەڵات دراوەتە مەرکەز و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.

دەقی نوسینەکەی:
پەرلەمانی كوردستان یاسای(فرۆشتن و بەكرێدانی ماڵ و موڵكی دەوڵەت)بەجێگریكردنی چەند مادەیەكی مەترسیدار پەسەندكرد:
حكومەتی هەرێم هەستاوە بە ئامادەكردنی ئەم پرۆژەیە و ناردویەتە پەرلەمانی كوردستان بەمەستی دەرچواندنی،لەبەرواری ۱/٦/۲٠۲۱ لەدەستپێكی ساڵی نوێدا پەرلەمان دەست و دیای بۆ حكومەت ناردەوە، پێشتر قسەورەخنەكان لەسەر پرۆژە یاساكەمان خستبوە روو، رونماكردبوەوە موڵك ماڵی دەوڵەت سەروەتی نیشتیمانییەو پەیوەیستە بە تاك بەتاكی كۆمەڵگاوە،رەهەندیكی ئابوری و بینای  تەحتی وڵاتەوە هەیە، ناكرێت بیبەها لەم یاسایە بروانرێت، گرنگترین مەترسی و تێبینەیەكان لەیاساكەدا بونی هەیە بریتیتن لە::
۱_ مادەیەكی تیدایە دەسەڵات دەداتە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران( بەتایبەت سەرۆكی حكومەت )بە فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك ماڵی دەوڵەت بەبی هیچ رێكار و ریوشوینیكی یاساكە وخەمڵاندنی بڕ و نرخەكەی و خستە ناو زیادكردنی ئاشكرا، ئەمە مادەیەكی یەكجار مەترسیدارە پێدانی دەسەڵات بە تەنها  دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە چاوپۆشین لەهەر حیزبیك بێت و بەبی رقابە و چاودێری رێگەو دەروازەیە و گومانی گەورە دروست دەكات، ئەم رەخنەیە تایبەت نیە بەوەی سەرۆكی ئیستای حكومەت لە پارتی دیموكراتی كوردستانە پرسەكە پەیوەستە بە دەسەڵاتێكی رەها و مەترسیدار بە سەرۆكی حكومەت جا لەهەر رەنگ و حیزبێك بیت هەرچەندە لەیاسا تازەكەی عێراق ئەم دەسەڵاتە لای ئەنجومەنی وەزیرانە واتا سەرجەم وەزیرەكان كۆدەبنەوە بە زۆرینە بریار دەدەن،كە باشتربوو لەم یاسایەشدا لای ئەنجومەنی وەزیران بێت

۲-چەندین حاڵەت لە یاساكەدا هاتوە ریگە دەدات بە وەزیری تایبەتمەند بەبی زیادكردنی ئاشكرا(مزایدە)بە كەمتر لە نرخی خۆی  موڵك وماڵی  وەزارەتەكەی بیفرۆشێت و بەكڕیی بدات، ئەمەش مەترسی جدیە و بەهانەی نیە و جیاكاری و دەروازەیە بۆ خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و بەهەدەردانی سامانی وڵات.

۳__ئەم یاسایە  تەواو بەتاڵە لەلایەنی چاودێری ئەو هەنگاوانەی حكومەت دەیگرێتە بەر بۆ فرۆشتن و بەكرێدانی دەوڵەت  پێویست بوو رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگا  بەتایبەت لەم تصروفە یاسایانەدا ئامادەگی هەبوایەشانبەشانی چاودێریە پەرلەمانیەكە.

٤_ئەم یاسایە بە نەفەسیكی مەركەزی تەواو نوسراوە هیچ رۆڵی سەرۆكی یەكە كارگیرییەكان(پاریزگاو قائیمقام و بەرێوەبەری ناحیە) تەنات بەرێوبەری وەزارەتەكان بونی نیە رایان نیە لەسەر ئەم بەكرێدان و فرۆشتنی ئەو مولكانەی لەچوارچێوەی یەكەی كارگیریانە،ئەمەش تەواو دژە لەگەل ئەو كارنامەیەی حكومەت هەیبوە بۆ چەسپاندی لامەرکەزیەت.

٥_لە روی پیداویستی  كاتی دەرچواندنی یاساكەوەو بون ونەبونی یاساوە، ئێمە لەهەرێمی كوردستاندا لەبۆشای و فراغی یاسادانین بۆ ئەم پسە،  چونکە لە كوردستان یاسای ژمارە  ۳۲ساڵی۱۹۸٦ بەركارە كە پرۆژە یاساكەی حكومەت زۆرترین مادە و برگەكانی ئەم یاسایەی تێدایە، هەرچەندە لە عیراق و پەرلەمانی عیراق یاسایەكی تازە دەرچوینراوەبە ژمارە ۲۱ ساڵی ۲٠۱۳، كەدەكرا  ئەم یاسایەی عیراق جیبەجی بكرایە و  یاسایبەركاربونی بۆ دەرچوێنرایە. .

٦_ئەم یاسایەی دەرچوێنراوەلە پەرلەمانی كوردستانەوە گومان  دەكریت وترسێكی واقیعی و پێشبینیكراوە لەداهاتودا جێبەجێكردنی یاساكە دەروازەبێت بۆ لەدەستدان و بە هەدەردانی موڵك وماڵی دەوڵەت، چونکە حیزبی دسەڵاتدار و بەشێك لە خەڵكانی چاوچنۆك بە بازرگانی نەوت و سامانی ژێرزەوی و قاچاخچێتی بەدوگ و چەک و جگەرە و ئۆتۆمبێل تێریان نەخواردوە دەست ببەن بۆ فرۆشتنی مولك و ماڵی دەوڵەت كە خاوەندارێتی بۆ هەموان دەگەڕێتەوە.

چۆمان محمد
پارێزەری راوێژكارو رێكخەری ژوری یاسایی
۸/۱/۲٠۲۱


هەواڵی زیاتر