سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان: ئەو وادەیەی کازمی دیاریکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دەسەڵاتەکان و کۆمسیۆن پابەند نین پێوەی
10/01/2021
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایدهگهیهنێت: دەسەڵاتەکان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پابەند نین بەو وادەیەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دیاریکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژادنەکان.
د.یوسف محەمەد سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق وتی: "هەڵبژاردنی پێشوەخت پێویستی بە یاسایەکە بۆ چارەسەری ئەنجومەنی نوێنەران کە زۆرینەی رەها دەنگی لەسەر بدەن و رێککەون لەسەر وادەکەی".
وتیشی "ئەو وادەیەی کازمی دیاریکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، دەسەڵاتەکان و کۆمسیۆن پابەند نین پێوەی".