مەکۆی کۆیە پێشوازی کرد لەکۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق

11/01/2021

رۆژی یەک شەممە ١٠ / ١ / ٢٠٢١ وه‌فدێكی‌ ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەردانی ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕانی کردو لە لایەن باژێروان و ئەندامانی ئەنجومەنی قەزا پێشوازیان لێکرا.

لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی رێکارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق و پشتیوانی لایەنە سیاسیەکان بۆ ئامادەکاریەکان و بەشداری دەنگدەران و بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن کە بڕیار دراوە لە مانگی حوزەیرانی داهاتو بەڕێوە بچێت.

ستافی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ كۆیه‌  هەمو پشتیوانیەکی دوپاتکردەوە بۆ ئامادەکارییەکان له‌پێناو بەڕێوەچونی پڕۆسەکە به‌شێوه‌یه‌كی‌ پاك و دور له‌ ئه‌نجامدانی‌ ته‌زویر.


هەواڵی زیاتر