عەدنان عوسمان: پەیوەندی دەستوری و قانونی باش و نوێنەرایەتی کردنی بەرژەوەندیەکانی خەلک بنەمای دیدگای گۆڕان بووە لە بەغدا
12/01/2021
سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، له تویتێكدادهڵێت: نوێنەرایەتی کردنی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان و هاوڵاتیانی هەرێم، نەک حزبەکان، بنەمای دیدگای گۆڕان بووە لە بەغدا.
عەدنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە تویتێكدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردوەتەوە، نوسیویەتی؛ دیدگای گۆڕان لە بەغدا لەسەر دوو پایەبوو کە یەکەمیان بریتی بوو لە، نوێنەرایەتی کردنی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان و هاوڵاتیانی هەرێم، نەک حزبەکان.
سەبارەت بە پایەی دووەمیش سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان نوسیویەتی، بریتی بووە لە پەیوەندی دەستوری و قانونی باش لەنێوان هەرێم و بەغداو پاراستنی مافەکانی هەرێم.
عەدنان عوسمان، روونکردنەوەی زیاتری لەبارەی ئەو خاڵەوە داوە رایگەیاندوە، گۆڕان پێی وابو دوو حزبی یەکێتی و پارتی تەنها لە خەمی پۆست و بەرژەوەندی خۆیان بون.
وەبیرهێانەوەی تێڕوانینی بزوتنەوەی گۆڕان بۆبەشداری لە پرۆسەی سیاسی عێراق لەلایەن عەدنان عوسمانەوە هاوکاتە لەگەڵ نزیک بونەوەی وادەی بەرێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.