چۆمان محه‌مەد: بەرتەسککردنەوەی سنووری‌ ئازادیە گشتیەكان مەترسیدارە

28/01/2021

ڕێکخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان هۆشداری دەدات لە بەرتەسککردنەوەی ئازادیە گشتیەکان و دەڵێت: سنووری‌ ئازادییە گشتییه‌كان بە جۆرێكی مەترسیدار بەرتەسك دەكرێتەوە، چالاكوانان و مامۆستایان و لایەنگرانی دەرەوەی پارتی له‌سەر سادەترین بۆچون و هەڵویستی دژ دەستگیر دەكرێن و ملاحەقە دەكرێن.

چۆمان محه‌مەد، ڕێکخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە دەستگیرکردنی چالاکوانان و مامۆستایان دەڵێت: بەپێی برگەی 13 لە بەشی یەكەمی كارنامەی حكومه‌ت، جەخت كراوەتەوە لە رێزگرتن لە ئازادیە گشتەیەكان، جیاوازییەكان و دەستخستنی‌ زانیاری‌ و دەستگیرنەكردنی هیچ كەس بەبێ فەرمانی دادوه‌ر و سزانەدانی هاولاتی له‌سەر لایەنداری سیاسی و خۆپیشاندانی مەدەنیانە.

 

(ئازادی رادەربرین و دەستگیركراوانی بادینان)
‎ماوەیەكی زۆرە لە كەنالەكانی راگەیاندن و پەرلەمانتارانەوە بەردەوام گوێبیست و بینەری زیادكردنی ژمارەی دەستگیركراوانی دەڤەری بادینانین، ئەمە قۆناغێكی یەكجار مەترسیدارە.

‎كارنامەی حكومەت::
‎بەپێی برگەی 13  لە بەشی یەكەمی كارنامەی حكومه‌ت جەخت كراوەتەوە لە رێزگرتن لە ئازادیە گشتەیەكان، جیاوازییه‌كان و دەستخستنی‌ زانیاری‌ و  دەستگیرنەكردنی هیچ كەس بەبێ  فەرمانی دادوه‌ر و سزانەدانی هاولاتی له‌سەر لایەنداری سیاسی و خۆپیشاندانی مەدەنیانە، زۆر بەداخەوە..
‎واقع پێمان دەلێت ، سنووری‌ ئازادییە گشتییه‌كان بە جۆرێكی مەترسیدار بەرتەسك دەكرێتەوە، چالاكوانان و مامۆستایان و لایەنگرانی دەرەوەی پارتی له‌سەر سادەترین بۆچون و هەڵوێستی دژ دەستگیر دەكرێن و ملاحەقە دەكرێن، چەندین نموونەی زیندووش هەیە، پەرلەمانتاران بە ئاشكرا لە لیژنەی مافی مرۆڤ ئەم مەترسەیەیان باسكردوە پێویست وایە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی بەرێز وەڵامی خۆیان بۆ ئەم پرسانە بە لیژنەكانی پەرلەمان و رای گشتی بلاو بكەنەوە.

‎روانگەی یاسای:
‎لەراستیدا بەندە زانیاری ورد و دەقیقیم لەبەر دەست نیە لەسەر راگرتنی ئەو بەرێزانە ئایا بە فەرمانی دادوەر بوە یاخود نا، گەر پەراوی لێكۆلینەوەیان هەیە پێویستە بزانریت ئایا ئەو مادانەی پێی راگیراون یاسای رێكخستنی خۆپیشاندانە یاخود یاسای رۆژنامەگەریە یاخود یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنە یان یاسای سزادانە كە لە هەمو ئەم حاڵەتانەدا ئازادکردنیان بە بارمتە و دیدەنی كەسوكار و پاریزەر ئامادەبون لەسادەترین مافەكایاننن.

‎مەترسی ئاسایشی نیشتیمانی::
‎لێرەو لەوێی و لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە ده‌یبیستین گوایه‌ ئه‌مانه‌ هه‌ندێكیان له‌وانه‌ی دەستگیركراون تێوه‌گلاون بە هەرەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی بەپێی
‎مادەی ۱٥٦ یاسای سزادانی عێراقی، كە مادەیەكی زۆر مەترسیدارە و لاستیكیە و تفسرو راڤەی خراپ هەڵدەگرێت بۆ سزادان و دروستكردنی كەیس بۆ نەیاری سیاسی، سزاكەی تا زیندانی ٥_۲٠ ساڵ دەروات، رەوانشاد(نەوشیروان مستەفا)ش بەهەمان مادە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو بۆ ئەو تۆمەتە بێ بنەمانە بۆ دەركرا، هەریەك لەو بەرێزانەی دەستگیركراون گەر بەڵگەو دیكۆمینت هەیە  لە دژییان گرنگە بۆ رای گشتی و لایەنی فەرمی وەك پەرلەمان و دەستەی مافی مرۆڤ بخرێتە روو، چونكە ئەو دەستگیركردنانە تەنها وەك كردارێكی تاوانكاری لێی ناروانرێت، بەڵكو پەیوەیستە بە ئازادی گشتیەكان و مافی سیاسی و رادەربرین و چالاكی مەدەنی، ئەمەش لەپێناوی نەهیشتن و رەوینەوەی . ئەو قسەو رەخاننانەی رێكخراوەكانی نیودەولەتی تایبەت بەمافی مرۆڤ لەسەر هەرێم و ئەو ناوچەی ژێر قەڵەمرەوەی پارتی دەیكەن.

‎چۆمان محمد علی
‎پارێزەری راوێژكارورێكخەری ژوری یاسایی
۲۸/۱/۲٠۲۱

 


هەواڵی زیاتر