بزوتنەوەی گۆڕان و ڕەوتی حیکمە تاوتوێی پەیوەندیەکانی عێراق و هەرێم دەکەن
03/02/2021
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، شاندی بزوتنەوەی گۆڕان و ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبونەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی، بەختیار عومەر ئەولی، ڕێکخەری ژوری پەیوەنیە سیاسیەکان، سەردانی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانییان کرد لە شاری هەولێر و کوبونەوە.
بەختیار عومەر ئەولی، بە سایتی فەرمی گۆڕانی وت: ئامانجی سەردانەکە، پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوولامان بوو، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆمانکرد لەسەر رەوتی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و یاسای نوێی هەڵبژاردنی عێراق.
سەبارەت بە ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان ڕێکخەری ژوری پەیوەنیە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: تهئكیدمان لهسهر مافه دهستوریهكانی میللهتی كورد كردهوه، له ههرێمی کوردستان و عێراق.
بەختیار عومەر وتیشی: بەگرنگی دەزانین گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەرئەنجامی بەرهەمداری هەبێت بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.