چۆمان محەمەد: پێویستە لامەرکەزیەت خوێندنه‌وه‌ی سیاسی بۆ نه‌كرێت و له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵكدابێت

06/02/2021

رێکخەرى ژورى یاسایى بزوتنەوەى گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەوەى بزوتنەوەى گۆڕان پێشەنگى داواکار و چەسپاندنى سیستمى لامەرکەزییە بۆ هەرێمى کوردستان، بەڵام دەڵێت: "پێویسته‌  پایه‌كانی ئەو سیستمە له ‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ به ‌یاسا بچه‌سپێت به‌بێ جیاوازی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان بێت، خوێندنه‌وه‌ی سیاسی بۆ نه‌كرێت و له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵكدابێت".

چۆمان محه‌مه‌د، رێكخه‌ری ژوری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، لە لێدوانێکدا بۆ (سبەى) ئاماژە بەوە دەکات کە پڕۆسەى لامەرکەزى لە هەرێمى کوردستان، داواكاری خواست و شوناسةكةى بۆ بزوتنەوەى گۆڕان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و دەڵێت: "ئێمە وه‌كو مۆدێلێكی حوكمڕانی سه‌یرمان كردوه‌ له‌ ئێستاشدا كه‌ گفتوگۆی لایه‌نه‌ له‌ كاتی ئۆپۆزسیۆنبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ تا چونە حکومەتیش گۆڕان پێداگری له‌سه‌ر چه‌سپاندنی سیستمی لامه‌ركه‌زی كردوه‌ و ئەوەشى وەک خاڵێکى رێککەوتنى پێکهێنانى حکومەت و لە کارنامەکەشیدا چەسپاندوە، به‌و ئامانجه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم و پڕۆسەى حکومڕانى له ‌خزمه‌تی خه‌ڵكدا بێت، چونکە لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی رۆتین و له‌فه‌رمانگه‌ حكومه‌ییه‌كاندا  كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان ده‌كات و له‌م دۆخه‌ چه‌قبه‌ستوه‌ی هه‌رێمدا لامه‌ركه‌زی ده‌روازه‌یه‌كه‌ بۆ رزگار بۆن له‌ قه‌یرانه‌كان".

رێکخەرى ژورى یاسایى، دوپاتى دەکاتەوە کە دیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ لامه‌ركه‌زییه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ جیاوازه‌، "ئێمە پێمانوایە؛ پێویسته‌  پایه‌كانی به ‌یاسا له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ بچه‌سپێت و به‌بێ جیاوازی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان بێت و خوێندنه‌وه‌ی سیاسی بۆ نه‌كرێت و له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵكدابێت و وه‌كو مۆدێلێكی حكومڕانی سه‌یر بكرێت".

جەختیش دەکاتەوە لەوەى کە بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای لامه‌ركه‌زیه‌تی (ئیداری، دارایى و یاسایی و هونەرى) دەکات ‌بۆ هه‌مو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتییه‌كان، هاوکات پێویستە ئەو پڕۆسەیە لەژێر چاودێریی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران-دا بێت، بۆئەوەى ده‌روازه‌ نه‌كاته‌وه‌ بۆ گه‌نده‌ڵی، "بۆیه‌ گۆڕان داوای لامه‌ركه‌زیه‌ت ده‌كات بەشێوەیەک لەژێر چاودێریدا بێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌شه‌ گۆڕان پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیری پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه‌.


هەواڵی زیاتر