شاندی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ كوردستان كۆبونه‌وه‌

10/02/2021

به‌مه‌به‌ستی‌ پیرۆزبایكردنی‌ یادی‌ 27 ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، شاندی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی‌، ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر سه‌ردانی‌ یه‌كگرتوی‌ ئیسلامیانكرد.

به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی‌، ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان، به‌ سایتی‌ فه‌ڕمی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ ڕاگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی‌ یه‌كگرتو، وێڕای‌ پیرۆزبایمان ڕۆڵی میانره‌وانه‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانمان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم و هه‌وڵدان بۆ سه‌رپێخستنی پرۆسەی چاكسازی ریشه‌یی به‌رز نرخاند.

ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان وتیشی‌: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا تایبه‌ت به‌ ڕه‌وشی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و دۆخی‌ دارایی گفتوگۆمانكردو هاوڕابوین لەسەر گرنگی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی باشکرنی دۆخی دارایی و سیاسی.


هەواڵی زیاتر