ئەنجومەنی قه‌زای‌ هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوه‌وه‌

11/02/2021

به‌ ئامانجی‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دواین گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كان و پرسه‌ ناوخۆییه‌كان، ئەنجومەنی قه‌زای‌ هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوه‌وه‌.

ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، ئەنجومەنی قەزای هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ باژێروانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەیان ئەنجامدا و تیایدا باژێڕوانی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان، باسی لە پرسه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ كرد و گه‌نگه‌شه‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ره‌وشی‌ دانوستانه‌كانی‌ نێوان عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستانیان كرد.

لەسەر ئاستی ناوخۆیی، نزار مەحمود باژێڕوانی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان، ئاماژه‌ی بە هەوڵەکانی بزوتنەوەکە کرد لە ئاستە جیاوازەکاندا بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەکە، دواتر بەشداربوان سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانیان تایبەت بە کاری تیمی حکومەتی بزوتنەوەکە و هەڵوێستەکانی بزوتنەوەی گۆڕان خستەڕو.


هەواڵی زیاتر