بزوتنەوەى گۆڕان لە هەڵەبجە: جێگای شەرم نەنگیە بۆ دەستەڵاتداران کە تائێستا خەڵکی هەڵەبجە داوای خزمەتگوزاری بکەن

16/03/2023

ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادی کیمیابارانی پارێزگاکە رایدەگەیەنێت؛ جێگای شەرم و نەنگیەکی زۆر گەورەیە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم لە دوای (35) ساڵ تا ئێستاش خەڵکی ئەم شارە داوای پڕۆژەی خزمەتگوزاری بکەن و "فەرامۆشکردنی ئەم شارە بەهەر بیانویەک جگە لە بێڕێزی کردن بە قوربانیان و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان هیچی تر نیە، هەڵەبجە پێویستە ئاوڕی لێبدرێتەوە بەشێوەیەکی هەمەلایەنە کاری بۆبکرێت".

دەقی راگەیەندراوەکە:

لە٣٥هەمین ساڵیادی کیمیابارانی پارێزگای هەڵەبجە سەری ڕێز لە بەردەم گڵکۆ ی شەهیدانی ئەم مەرگەساتە دائەنەوێنین و ڕێز لە قوربانیانی دەگرین ، هیوای تەندروستی باشتر بۆ ئەو بریندارانە ئەخوازین کەتائێستەش بەشێکیان بەئازاری برین و تەنگە نەفەسی و سیەکانیانە دەناڵێنن.

جێگای شەرمەو نەنگیەکی زۆر گەورەیە بۆ دەستەڵاتدارانی ئەم هەرێمەلە دوای ٣٥ساڵ تائێستاش خەڵکی ئەم شارە بڕیاری بایکۆت کردنی یادەکە و داوای پڕۆژەی خزمەتگوزاری بکەن.

فەرامۆشکردنی ئەم شارە بەهەر بیانویەک جگە لەبێڕێزی کردن بە قوربانیان و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان هیچی تر نیە هەڵەبجە پیویستە ئاوڕی لێبدرێتەوە بەشێوەیەکی هەمەلایەنە کاری بۆبکرێت.

بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی تا چیتر هاوڵاتیانی ئەم شارە شەڕی مافە سەرەتایە کانیان نەکەن کە پێویست بو خەڵکی ئەم شارە لەم کاتەدا داوایان لە بەجیهانی کردنی ئەم یادەو بەدادگای گەیاندنی ئەو کۆمپانیاو حکومەتانە بوایە و ئەوانەی هاو دەستی ڕژێمی بەعس بون لە بەئەنجام گەیاندنی ئەم تاوانە، ئەوەش بەدیدی ئێمە پێویستی بەکاری پێکەوەی هەموانە هەر لە حکومەت و ئیدارەی ئەم شارە و سەرجەم حیزبە سیاسیەکان و ڕێکخراوە کانی کۆمەڵی مەدەنی و خەم خۆرانی شار لێبڕاوانە و هاوشاریانە کار بۆ پشخستنی بکەن لەم دۆخە دەربازی بکەن چونکە مێژو هیچ شتێک لەیاد ناکات.

چەند فەرامۆشی بکەین زیان بەهەموان دەگات، چەندێکیش ئەم یادە بەرز ڕانەگیرێت و نەکرێتەوە سەروەریە کانی خۆمان و نەتەوە کەمان و مێژوەکەمان کاڵ ئەبێتەوە و دواجار بەزیانی خۆمانە.


ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەڵەبجەی
 بزوتنەوەی گۆڕان
 ١٥/٣/٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر