حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ ئێران ڕۆڵی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌رز ده‌نرخێنن

14/02/2021

شاندێکی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ كوردستانی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ ئێران په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كانی‌ نێوانیان و دۆخی‌ سیاسی‌ ناوچه‌كه‌ تاوتوێ‌ ده‌كه‌ن.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14\2\2021، شاندێکی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی‌ ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان، سه‌ردانی‌ ڕێبه‌ری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ كوردستانی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ ئێران یان كرد.

به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی‌، ڕێكخه‌ری‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، به‌ سایتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ وت: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ كوردستانی‌ حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ ئێران به‌ مه‌به‌ستی‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌ كۆبوینه‌وه‌.

 وتیشی‌: حیزبی‌ كۆمۆنیستی‌ ئێران به‌ گرنگیه‌وه‌ باسیان له‌ ڕۆڵی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كردوه‌ تایبه‌ت به‌ پرسه‌ سیاسیه‌كان و ئه‌دای‌ كاری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ خزمه‌تی‌ چاكه‌ی‌ گشتی‌.


هەواڵی زیاتر