رێکخەری ژوری یاسایی: ماوه‌یه‌كی زۆره پانتاییه‌كانی ئازادی راده‌بڕین له ده‌ڤه‌ری بادینان له‌مه‌ترسیدایه
17/02/2021
رێكخه‌ری ژوری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ ماوه‌یه‌كی زۆره پانتاییه‌كانی ئازادی راده‌بڕین له ده‌ڤه‌ری بادینان له‌مه‌ترسیدایه، دەشڵیت: گۆڕان پڕۆژه‌ی بۆ هه‌مواری یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئاماده‌كردوه.
چۆمان محه‌مه‌د، رێكخه‌ری ژوری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له دیمانه‌یه‌کدا لەگەڵ (سبه‌ی) رایگه‌یاند؛ ماوه‌یه‌كی زۆره پانتاییه‌كانی ئازادی راده‌بڕین لهدهڤەری بادینان له مه‌ترسیدایه، رۆژانه چالاكوانان به‌پاساو و هۆكاری جۆراوجۆر ده‌ستگیر ده‌كرێن تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێنج چالاكوان و رۆژنامەنوس به یاسای ژمارە (21)ی ساڵی (2003) سزا دراون، ماده‌كه سزای له‌نێوان پێنج ساڵ بۆ (20) ساڵه دیاریكردوه، كه په‌یامی زۆر مه‌ترسیداری تێدایه و ته‌نها تایبه‌ت نیه به سزا دراوه‌كان به‌ڵكو په‌یوه‌سته به تاك به‌تاكی ئه‌م هه‌رێمه‌وه بۆیه پێیوست ده‌كات هه‌مومان قسه‌ی جدیمان هه‌بێت له‌سه‌ری.
وتیشی:"ئه‌و ماده‌یه‌ی ئه‌م پێنج كه‌سه‌ی پێ سزادراون ساڵی (2003) له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به یاسای تیرۆره‌وه نیه، یاسای تیرۆر ساڵی (2006) ده‌رچوێنراوه كه یه‌كێتی و پارتی له‌په‌رله‌مان بون و ئه‌وكاته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست نه‌بوه، هه‌روه‌ها یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش كاتێك له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچوێنراوه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئۆپۆزسیۆن بوه فراكسیۆنه‌كه‌شی بایكۆتی هۆڵه‌كانی په‌رله‌مانی كردوه".
رێكخه‌ری ژوری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رونیكرده‌وه، "سزادانی ئەو پێنج كه‌سه‌ی ده‌ڤاری بادینان، دوا قۆناغی بڕیاری دادگا نیه، به‌ڵكو قۆناغی پێداچونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت بۆیه چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگای ته‌میز ده‌كه‌ین كه من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئومێدم كه‌مه چونكه ئیراده‌یه‌كی سیاسی زاڵه بۆ سزادانی ئه‌م پێنج كه‌سه".
سه‌باره‌ت به رۆڵی دادگاكان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێم، رێكخه‌ری ژوری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاند: دادگاكان دادوه‌ری باشی تێدایه، به‌ڵام دامه‌زراوه‌كه سیخناخ كراوه به كه‌سانی حیزبی و به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی بون به دادوه‌ر به فلته‌ری حیزب‌دا رۆشتون، بۆیه پێویست ده‌كات دادوه‌ره‌كان خۆیان به‌ته‌نگ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه بن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، گۆڕان پڕۆژه‌ی ئاماده‌كردوه بۆ هه‌مواری یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، بۆ چالاككردن و به‌هێزكردنی دەزگای داواكاری گشتی، ویستی گۆڕان وایه رۆڵی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بەهێز بکرێت و ئه‌و كاریگهیانهی كه حیزب هه‌یه‌تی به‌سه‌ریه‌وه كه‌مبكرێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌روی ئازادی رادهربڕینیشهوه بۆشایمان هه‌یه كه به‌هه‌مان شێوه گۆڕان پڕۆژه یاسای بۆ ئاماده‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك كه‌یسێك ده‌چێته دادگا، خوێندنه‌وه‌ی دیكه‌ی بۆ نه‌كرێت و بە ماده و یاسایه‌كی دیكه‌ی توند سزا نه‌درێت.