ئەنجومەنی قەزای هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە
20/02/2021
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە ناوخۆییەکانی بزوتنەوی گۆڕان و دۆخی سیاسی و دارایی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی قەزای هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەسەرپەرشتی هێمن شێخانی، باژێڕوانی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوەکە بەڕێوەچوو، تێیدا پرسی خۆڕێکخستنەوهی ناوخۆیی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لە کۆبونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردنی عێراق و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند تاوتوێ کران و دۆخی سیاسی هەرێمی کورستان خرایە بەر باس.
بەشداربوان لە کۆبونەوەکەدا سەرنج و پێشنیارەکانیان تایبەت بە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە خستەڕوو.