ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوەیەكی بۆ گۆڕانخوازان رێكخست
31/12/2018
ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان سیمینارێكی بۆ بەڕێوەبەری
رۆشنبیری سلێمانی لەبارەی كۆنفرانسی نیشتیمانی و هەڵبژاردنی ناوخۆیی
ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان رێكخست.
لە سیمینارەكەدا بابەكر دڕەیی، هه ڵسوڕاوی دیاری گۆڕان و بەڕێوەبەری گشتی
رۆشنبیری پارێزگای سلێمانی، لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچەكە بە
گشتی باسێكی تێرو تەسەلی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد.
دواتر هەریەك لە شۆڕش حەمید، بەرپرسی ئەنجومەنی بەریتانیایی بزوتنەوەی
گۆڕان و فوئاد جەمال ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی و بەرپرسی گۆشەی بەریتانیای
گۆڕانەوە، ئاماژەیان بە دۆخی سیاسی هەرێم و ئەگەرەكانی بەشداری یان
بەشدارینەكردنی گۆڕان لەكابینەی نۆیەمی یەمی حكومەتی هه رێمدا كرد.
دواتر هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی ئەنجومەنی بەریتانیا بە پرسیارو
پێشنیارەكانیان، سیمینارەكەیان دەوڵەمەند كردو بەتێرو تەسەلی وەڵامدرانەوە،
هەروەك گرنگی خۆسازدان و بەرەوپێشچوونی بزوتنەوەی گۆڕان وەك دوا پڕۆژەی
ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، هەڵویستەی جدی لەسەر كرا.