گۆڕان به‌شداریی کردنەوەی كونسوڵخانه‌ی ئه‌رمینیا له‌ هه‌رێم دەکات

24/02/2021

شاندێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له‌ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌رمینا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (24/2/2021) به‌ ئاماده‌بونی چه‌ندین به‌رپرسی حیزبی و حكومی هه‌رێم و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەرمینیا و ژمارەیەک لە وەزیرانی ئەو وڵاتە، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئەرمینیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌.

شوناس شێرکۆ، ئەندامی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی گۆڕان بە (سبەی) وت: وەکو بزوتنەوەی گۆڕان به‌شاندێك به‌شدارییان له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ی ئه‌رمینا كرد و پیرۆزبایی بزوتنەوەکەیان بە بەرپرسانی ئاماده‌بو له‌هه‌ولێر گه‌یاند و هیوای سه‌ركه‌وتنییان بۆ سه‌ركونسوڵ له‌ كاره‌كانی خواست.

وه‌فده‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیواشیان خواست ئەرمینیا لەرێی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌یانه‌وه‌ پەرەی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گەلی كوردستان و ئه‌رمینیا بدرێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و وڵاتی ئه‌رمینیاش به‌رده‌وامی هه‌بێت.

وێنە.. بڕیار نامیق


هەواڵی زیاتر