نوێنه‌ری خۆسه‌ری ڕۆژئاوا: بزوتنەوەی گۆڕان ڕۆڵێکی ئەرێنی و باشی هەیە لە پرسە نیشتیمانیەکاندا
25/02/2021
نوێنه‌ری خۆسه‌ری ڕۆژئاوا، ڕۆڵی بزوتنەوەی گۆڕان لە پرسە نیشتیمانیەکان بەرز دەنرخێنێت و هەماهەنگی زیاتری نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و ڕۆژئاوا بە پێوست دەزانێت.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 25/2/2021 شاندێكی یه‌په‌ژه و نوێنه‌ری خۆسه‌ری ڕۆژئاوا، به سه‌رۆكایه‌تی نوشا حسێن، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كردوو له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ر و ئه‌ندامانی ژوری په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه.
به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی، ڕێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به سایتی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی وت: لە کۆبونەوەکەدا باسمان لە گرنگی پتەوترکردنی زیاتری پەیوەندیەکانی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان کرد، بە ئامانجی ئاشتەوایی سەرتاسەری نێوان سەرجەم هێزە کوردیەکان.
وتیشی: شاندی یەپەژە، ڕۆلی بزوتنەوەی گۆڕان بەرز دەنرخێنن لە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکاندا کە بەردەوام کاری بۆ خزمەتی خەڵک و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هێزە سیاسیەکان کردوە.
وێنە...بڕیار نامیق