د. ده‌رباز محه‌مه‌د: هێرشكردنه سه‌ر د.غالب محه‌مه‌د هێرشه بۆسه‌ر ھەموو دەنگێکی جیاواز و سه‌رجه‌م ئازادیه‌كان
27/02/2021
د.ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: هێرشكردنه سه‌ر د.غالب محه‌مه‌د، بەتوندی ئیدانە دەکەین، پێمان وایە ئەو ھێرشە کەسیی نیە، بەڵکو بەھۆی رەخنە وھەڵوێستەکانی دکتۆرەوەیە.
هه‌روه‌ها وتیشی: ئەمە ھێرشە بۆ سەر ھەموو دەنگێکی جیاواز، ھەمو ئازادییەکان، دژ بە ھەمو ئاکارێکی کاری سیاسیە.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ده‌شلێت: داواکارین ھێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی، بە زووترین کات بگەن بە ئەنجامێکی باش.
شەوى
رابردوو (26/2/2021) لە بەردەم ماڵەکەى خۆیدا لە شارى سلێمانى، بە چەقۆ
هێرشکرایە سەر غالب محەمەد پەرلەمانتارى گۆڕان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى
عێراق و بریندارکرا.