هێمن شێخانی: پێوستە پارێزگاری نوێی هەولێر پارێزەری مافی هەموو ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکان بێت
03/03/2021
باژێڕوانی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان داوادەکات پارێزگاری نوێی هەولێر خزمەتی خەڵی هەولێر بکات بەبێ لەبەچاوگرتنی جیاوازی سیاسی.
ئەمڕۆ چوارشەممە (3\3\2021) پارێزگاری نوێی هه‌ولێر و شاندی یاوەری سه‌ردانی مەکۆی هەولێری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد له لایه‌ن هێمن شێخانی باژێڕوانی مه‌كۆی هه‌ولێر و شاندی یاوەریەوە پێشوازیان لێ‌کرا.
هێمن شێخانی باژێڕوانی هه‌ولێری بزوتنەوەی گۆڕان، بە (سایتی فەڕمی گۆڕان)ی ڕاگەیاند: ئامانج لە سەردانەکەی پارێزگاری نوێی هەولێر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بوە لە پارێزگاکەدا.
وتیشی: به‌و چه‌شنه هاوكارو هه‌ماهه‌نگ ده‌بین كه پارێزگار پارێزگاری هه‌موان بێت و خزمه‌ت به سنوری پارێزگای هه‌ولێر، بەرژەوەندی حیزبی نەخرێتە پێش بەرژەوەندی نیشتیمانی و هاوڵاتی بونەوە.
هێمن شێخانی وتیشی: وەک بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی هەمو هەوڵێک ئەکەین بۆ خزمەتی چاکەی گشتی و داوادەکەین پارێزگاری نوێی هەولێر پارێزەری مافی هەموو ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکان بێت.