ڕێكخه‌ری ژوری یاسایی: دروستكردنی كه‌یسی سیاسی و ده‌سوه‌ردان له كاری دادگاكان په‌یامێكی زۆر مه‌ترسیداره
06/03/2021
به ئامانجی به‌رقه‌راركردن و سه‌روه‌ربوونی یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان، دیداری پرسی سه‌روه‌ری یاسا، له شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ژوری یاسایی و ژوری سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به هاوكاری ژوری ڕۆژنامه‌وانی، (دیداری پرسی سه‌روه‌ری یاسا) به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له شاری سلێمانی به به‌شداری دادوه‌ران و شاره‌زایانی یاسای و نوێنه‌ری یاسایی لایه‌نه سیاسیه‌كان.
چۆمان محه‌مه‌د ڕێكخه‌ری ژوری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی: ئێمه به‌شێك نه‌بوین له سه‌روه‌ر نه‌بونی یاسا به‌ڵام ده‌مانه‌وێت به‌شێكبین له چاره‌سه‌ر، دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان دۆخێكی زۆر دژواره پرسی سه‌روه‌ری یاسا و ڕێزگرتن له دامه‌زراوه‌كان له قۆناغێكی مه‌ترسیداردایه.
وتیشی: دروستكردنی كه‌یسی سیاسی و ده‌سوه‌ردان له كاری دادگاكان، په‌یامی زۆر مه‌ترسیداری تیایه كه ڕۆژانه ڕوبه‌ڕوی هاوڵاتیان ده‌بێته‌وه، ئامانجمانه له‌م دیداره‌دا ئه‌م پرسانه گفتوگۆ بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به ئامانجی دیداره‌كه ڕێكخه‌ری ژوری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: ده‌مانه‌وێت زۆر به ڕاشكاوی ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر كێشه‌كان و ده‌رچه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاری جدی له‌سه‌ر بكرێت.