ئەنجومەنی قەزای پێنجوێنی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە

06/03/2021

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسه‌ر دۆخی ناوخۆی و هەڵسەنگاندن بۆ کاری تیمی بزوتنەوی گۆڕان لە حکومەت و کاری فراسۆنەکان، ئەنجومەنی قەزای پێنجوێنی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە.

ڕۆژی هەینی 5 ی3 ی2021  بە ئامادەبونی  شێخ کامل قادر سکرتێری جڤاتی نیشتمانی و ئاسۆ ڕەحیم سکرتێری باژێرەکان، ئەنجومەنی قەزای پێنجوێنی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەیان ڕێکخست.

لە کۆبونەوەکەدا ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵوێستەکانی بزوتنەوەی گۆڕانیان بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوەو ڕایانگەیاند: بزوتنەوەی گۆڕان لە هیچ قۆناغێکدا سازشی لەسەر مافی ڕەوای هاوڵاتیان نەکردوەو نایکات، گۆڕان پەیامێکی هەیە ئەویش خزمەتی خەڵکە.

بەشداربوانی کۆبونەوەکە سەرنجەکانیان له‌سەر دۆخی سیاسی و ئابوری و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکان خستەڕوو، ئەندامانی خانەی ڕاپڕاندن سەرنجی بەشماربوانیان وەگرتو لەسەر هەڵوێستەکانی گۆڕان ڕونکردنەوەیان بۆ ئامادەبوان هەبوو.


هەواڵی زیاتر