شاندێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كۆبونه‌وه
10/03/2021
شاندێكی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رۆژی سێشه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و باژێروانی مه‌كۆی كۆیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی ژوری په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كان، سه‌ردانی ده‌زگای په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد، له شارۆچكه‌ی كۆیه و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د نه‌زیف جێگری لێپرسراوی گشتی حزبی دیموكرات و شاندی یاوه‌ری كۆبونه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا شاندی هه‌ردولا جه‌ختیان له گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان لایه‌نه كوردیه‌كان كرد و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا یه‌ك هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان.
به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به ڕۆڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كاندا وتی: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌میشه ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كانی به پێویست زانییوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه سیاسییه و داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئاڵنكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر به ده‌ره‌وه.