شاندێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ گه‌نجانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد

15/03/2021

ئه‌مرۆ دوشه‌ممه‌ 15-3-2021، شاندێكی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی رۆژئاوای كوردستان سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كردو له‌لایه‌ن به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی ژور پێشوازییان لێكرا.

مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌شیان هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی هێز و توانای گه‌نجانه‌ له‌ هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان به‌گشتی و باشوری كوردستان به‌ تایبه‌تی و به‌گه‌ڕخستنی توانای هه‌مو گه‌نجان بۆ سه‌رخستن و به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ و ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانییه‌كه‌مان و سودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی باشور له‌ پڕۆسه‌ دیموكراتی و چاكسازی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.

شاندی‌ میوان بریتی بون له‌ محه‌مه‌د عه‌زیز ئه‌حمێ، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجان و فه‌ریده‌ عومه‌ر نه‌عسان، به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و ناسر محه‌مه‌د ناسرۆ، به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.


هەواڵی زیاتر