جێگری سكرتێری حیزبی دیموكرات ستایشی هەڵویستە سیاسی و نیشتیمانیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
30/03/2021
بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لە چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئابوریەکان دەکاتەوەو هاوهەڵوێستی نێوان لایەنە سیاسیەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵەنگاریەکان بەگرنگ دەزانێت.
ئەمڕۆ سێشەمە ٣٠/٣/٢٠٢١ شاندێكی په‌یوه‌ندیه سیاسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندیه سیاسییه‌كان و ئه‌ندامانی ژوری په‌یوه‌ندیە سیاسیه‌كان و ئەندامانی ئەنجومەنی قەزای کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان، سه‌ردانی حیزبی دیموكراتی كوردستانیان کرد، له‌گه‌ڵ مستەفا مەولودی جێگری سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كۆبونه‌وه.
به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولی رێكخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به ڕۆڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كاندا وتی: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌میشه ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كانی به‌پێویست زانییوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه سیاسی و داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: بزوتنەوەی گۆڕان تەبایی و هاوهەڵوێستی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسیە کوردیەکان بەگرنگ دەزانێت.
لای خۆیەوە مستەفا مەولودی جێگری سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان، هەڵویستەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی بۆ پرسە سیاسی و نیشتیمانیەکان بەرزنرخاندوو وتی: گۆڕان بەپەرۆشەوە كار بو دۆزی كورد دەكات، ئه‌مەش گەلی كوردستان دەیەوێت و جێگەی ڕێزە.