ئەنجومەنی قەزای کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان پرسی بەستنی کۆنفراسی نیشتیمانی تاوتوێ دەکات

03/04/2021

ئەنجومەنی قەزای کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆنفڕانسی نیشتیمانی کۆبونەوە.

ئەمڕۆ شەممە 3/4/2021 بەسەرپەرشتی بەختیار جەوهەر، باژێروانی کۆیە، ئەنجومەنی قەزای کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا دواین پرسە سیاسیەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەکراو خۆڕێکخستنەوەو بەستنی کۆنفرانسی نیشتیمانی تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە بوو.

 ئەندامانی ئەنجومەنی قەزای کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان، ئامادەیی خۆیان بۆ هەر نوێبونەوەیەک پیشاندا لەپێناو هێنانە پێشەوەی توانای نوێی بۆ خزمەتکردنی بزوتنەوەی گۆڕان و جێبەجێکردنی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەکە بۆ خزمەتی چاکەی گشتی.


هەواڵی زیاتر