ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان کۆبویەوە
06/04/2021
بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی سیاسی و پرسی خۆڕێکخستنەوەو بەڕێوهچونی کۆنفرانسی ناوخۆیی و نیشتیمانی، ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان، بە ئامادەبونی ئاسۆ ڕەحیم ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن کۆبونەوە.
ئامانج لە کۆبونەوەکە پرسی هەڵبژارنه ناوخۆییەکان و ئامادەکاریەکانی ئەو هەڵبژاردنە بوو.
لە کۆبونهوهکەدا ئاسۆ ڕەحیم ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: ئامانجی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان باشبونی دۆخی سیاسی و دارایی هەرێمی کوردستان و بوژانەوەی بازاڕە بۆ خزمەتی چاکەی گشتی.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی ئەو ئەندامەی خانەی ڕاپەڕاندن وتی: بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆی نوێبونەوە دێتە ئاراوە و کەسانێکی نوێ دێنە پێشەوەو ئێمەش ئامانجمانە هەنگاوی جدی بنێن لەوڕوەوە.
هەڵسوڕاوانی سنوری ئەنجومەنی قەزای پشدەری بزوتنەوەی گۆڕان، ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ پشتوانی و بەشداری پرۆسەی هەڵبژارنی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان.