نوێنەری ئۆرگانەکانی ڕه‌وه‌ندی كوردی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونه‌وه
10/04/2021
بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەبارەی ئامادەکاری بۆ نوسینەوەی رەشنوسی دەستور و خۆڕێکخستنەوەو بەڕێوه‌چونی کۆنفرانسی ناوخۆیی و نیشتیمانی، نوێنەری ئۆرگانەکانی ڕه‌وه‌ندی كوردی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوە.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوان له‌باره‌ی ئه‌وخاڵانه‌ی ده‌ستوری ناوخۆییه‌وه گفتوگۆیانكرد كه پێوستی به هه‌موار و گۆڕانكاریه، به‌ئامانجی بره‌ودانی زیاتر به‌كاری ڕێكخراوه‌یی به‌پێی ده‌ستوری ناوخۆی.
فوئاد جەمال بەرپرسی گۆشەی بەریتانیا له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئەو سەرنج و تێبینیانەی هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕانی خوێندەوە کە لە ماوەکانی ڕابردوو لەکۆبونەوە فەرمیەکاندا سەبارەت بە ئایندەی کارکردنی ئۆرگانەکان خستبویانە ڕوو.
هه‌ریەک لە بەڕێزانی لیژنەی تایبەت بە کۆنفرانسی نیشتمانی و نوسینەوەی ڕەشنوسی دەستوەر { شەماڵ عەبدول وەفا ، هۆشیار عومەر، یاسین حمە عەلی } بەشداری کۆبونەوەکە بوون و گوێیان لە ڕاو سەرنجی ئامادەبوان گرت‌و بەرچاو ڕوونی پێویستیان بە ئامادەبواندا.
گۆڕانخوازان ماوەی ٣ کاتژمێر سەرنج و تێبینی خۆیان بۆ ئامادەبوان خستە ڕوو، ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ کارکردن بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ئۆرگانەکان بە بەرنامەیەکی نوێوە.