ڕەوەندی کوردی گفتوگۆی هەمواری دەستوری ناوخۆی دەکات

25/04/2021

ئەنجومەنەکانی ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و پرسی هەمواری دەستوری ناوخۆیی دەکەن.

بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەبارەی ئامادەکاری بۆ نوسینەوەی رەشنوسی دەستوری ناوخۆی و خۆڕێکخستنەوەو بەڕێوه‌چونی کۆنفرانسی ناوخۆیی و نیشتیمانی، ڕۆژی شەمە لە ڕێگای ئۆنلاین نوێنەری ئەنجومەنەکانی ڕەوەندی کوردی، بزوتنەوەی گۆڕان، بەسەرپەرشتی بەرپرسی گۆشەی بەریتانیا، کۆبونەوە.

‎بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ سازدانی کۆنفرانسی نیشتمانی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، نوێنەری ئەنجومەنەکانی {بەریتانیا، ئەڵمانیا، سوید، نەرویج، فینلاند، هۆڵەندا، سویسرا، ئەمریکا }ی بزوتنەوەی گۆڕان به‌شداربون.

‎ئامانج لە کۆبونەوەکە پرسی کۆنفرانسی نیشتمانی  گۆڕانکاری لەو بڕگانەی دەستوربو کە بۆ ئێستای واقیعی کارکردنی ئۆرگانەکان لەدەرەوە پێوستی بە گۆڕانکاریە.

ئامادەبوان، ئامادەیی خۆیان پیشاندا بۆ کارکردن بۆ داڕشتنەوەی بەرنامەیەکی نوێ و گونجاو بۆ کاری ئه‌نجومەنەکان.


هەواڵی زیاتر