ڕێکخەری ژوری یاسایی گۆڕان: ئیرادەیەكی سیاسی زاڵ هەبوو بۆ سزادانی چالاكوانانی بادینان
06/05/2021
ڕێکخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، بریاری دادگای پێداچونەوە بە پەسەندكردنی سزادراوانی بادینان، پێشبینیكراو بوو، چونکە ئیرادەیەكی سیاسی زاڵ هەبوو بۆ سزادانی ئەم چالاكوان و رۆژنامەنوسانە، ئەم بریارە دەبێتە خاڵێكی رەش بۆ ناو و ناوبانگی هەرێم لە دەرەوە لەروی ئازادی رادەربرین و مافەكانی رۆژنامەنوسان.
دەقی نوسینەکە.....
بریاری دادگای پێداچونەوە بە پەسەندكردنی سزادراوانی بادینان، پێشبینیكراو بوو، چونکە ئیرادەیەكی سیاسی زاڵ هەبوو بۆ سزادانی ئەم چالاكوان و رۆژنامەنوسانە، ئەم بریارە دەبێتە خاڵێكی رەش بۆ ناو و ناوبانگی هەرێم لە دەرەوە لەروی ئازادی رادەربرین و مافەكانی رۆژنامەنوسان، ئەم بریارە بە رەسمی گفتوگۆ و نامەی چاتی فەیسبوكی كردە كرداری تاوانكاری كە ئەمە پیشهاتیكی زۆر خراپە، دەبێتە سابیقەیەكی دادوەری خراپ، لەهەموی گرنگتر ئەم بریارە هێندەی تر بێ متمانەی هاولاتی بە دادگا و دەسەلاتی دادوەری كەمدەكاتەوە، كە لەرابردو هەمیشە دژی ئەوە بوین كە دادگا نەكرێتە ساحەی پاكتاوكردنی نەیارانی سیاسی، ناوەرۆكی بریارەكەی دادگی پیداچونەوە بۆ پەسەندكردنی سزای چالاكوانان هۆكاروسەبەبی باوەرپێهینەر و یاسایی نین دادپەروەری تێدانیە، خاڵیكی تێدایە زۆر جێی قسەو هەلویستە لەسەر كردنە بابەتی دانیشتن و قسەكردن بوە لەگەل قنصلی ئەمریكی و ئەلمانی كە گوایە وەك بەشێك لەهەوڵدانی ئەم سزادراوانە ویناكراون و ئاگاداربون كە ئەمە بۆ پێگەی هەرێم و بە بریاری دادگا بۆ هەرێم یەكجار خراپە، ئەم بریارە رۆڵێێ خراپی هەیە لە بەرتەسكردنەوەی ئازادی رادەربرین،
بۆیە ئەم كەیسەمان زۆر بەگرنگ و مەترسیدار زانیومانە، بۆیە بەجدی و خەمخۆرانە هەر لەسەرەتاوە كارمان لەسەر كردوە
چۆمان محەمەد